ئیسلام وخۆشه‌ویستی

ئیسلام وخۆشه‌ویستی

وه‌رگێڕانی به‌ده‌ستكارییه‌وه: شاهۆ حه‌مه‌خان

زۆرێك له‌مسوڵمانان وائه‌زانن خۆشه‌ویستی نێوان نێر ومێ له‌ئیسلامدا یاساغه ‌وكارێكی نه‌شیاوه‌، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌یه ‌و هیچ بناغه‌یه‌كی له‌شه‌رعی خوای گه‌وره‌دا نییه‌. خۆشه‌ویستیی ڕاسته‌قینه‌ جووڵه‌یه‌كی له‌ویست به‌ده‌ره ‌و ئاره‌زوویه‌كی فیترییه‌ له‌مرۆڤدا، بۆیه‌ ئیسلام خۆشه‌ویستیی ڕاسته‌قینه‌ی یاساغ نه‌كردووه. خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ش له‌نێوان نێر ومێدا ئه‌وه‌یه‌ كه‌په‌‌نهایی وبه‌یه‌كگه‌یشتنی ناشه‌رعی تێدا نه‌بێت وبه‌هاوسه‌رگرتن كۆتایی بێت. پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه ‌وسلم) ئه‌م ڕاستییه‌ی له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا بۆ ڕۆشن كردوینه‌ته‌وه‌؛ له‌ ئیبن عه‌باسه‌وه‌ -خوای لێ ڕازی بێ- ئه‌گێڕێته‌وه‌ جارێك پیاوێك به‌پێغه‌مبه‌ری وت: [ یارسول الله في حجري يتيمة قد خطبها رجل موسر ورجل معدم، فنحن نحب الموسر وهي تحب المعدم فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم: لم ير للمتحابين مثل النكاح(اي الزواج)] واته‌: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا كچێكی هه‌تیو له‌ئۆباڵی مندایه‌و دوو كه‌س داوای ده‌كه‌ن، یه‌كێكیان ده‌وڵه‌مه‌نده‌و ئه‌ویتریان هه‌ژاره‌، ئێمه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌مان خۆش ده‌وێ به‌ڵام كچه‌كه‌ هه‌ژاره‌كه‌ی خۆش ئه‌وێ، پێغه‌مبه‌ریش صلى الله عليه وسلم وتی: وانابینین بۆ خۆشه‌ویستان هیچ شتێك له‌هاوسه‌رگرتن باشتربێ و گیروگرفتیان چاره‌سه‌ر بكات).
لێره‌دا ئه‌بینین پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه ‌وسلم) خۆشه‌ویستی ڕه‌ت نا‌كاته‌وه‌و به‌باشیشی زانی ئه‌و ئافره‌ته‌ مسوڵمانه‌ شوو بكات به‌و كه‌سه‌ی خۆشی ئه‌وێ ئه‌گه‌ر ده‌ستكورتیش بێت. هه‌روه‌ها شوو نه‌كات به‌و كه‌سه‌ی خۆشی ناوێ با ده‌وڵه‌مه‌ندیش بێت.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه ‌وسلم) ئه‌فه‌رموێ: [تزوجوا الودود الولود فاني مكاثر بكم الانبياء يوم القيامة] ابن حبان، ژماره‌٤٠٢٨ واته‌:( ئافره‌تێك بكه‌نه‌ هاوسه‌ر كه‌خۆشه‌ویست بێ ومنداڵی ببێ، چونكه‌ من له‌ڕۆژی قیامه‌تدا شانازی به‌زۆریتان ئه‌كه‌م له‌چاو پێغه‌مبه‌رانی تر)
له‌سه‌حیحی بوخاریشدا هاتووه‌ كاتێك كه‌نیزه‌كێك به‌ناوی (بریرة) ئازاد ئه‌كرێ، له‌پیاوه‌كه‌ی خۆی جیائه‌بێته‌وه‌و جێی ئه‌هێڵێت. مێرده‌كه‌شی به‌دوایدا ئه‌ڕواو فرمێسك به‌ڕوومه‌ت وڕیشیدا دێته‌ خواره‌وه. پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله‌ علیه ‌وسلم) به‌(بریرة) ئه‌ڵێ:[لو راجعته فإنه أبو ولدك فقالت: أتأمرني؟
قال: “لا إنما أنا شافع.”
قالت: “فلا حاجة لي فيه.”
وقال النبي صلى الله عليه وسلم للعباس رضي الله عنه يا عباس ألا تعجب من حب مغيث بريرة ومن بغض بريرة مغيثاً؟
واته‌: (ئه‌گه‌ر بۆ لای مێرده‌كه‌ت بگه‌ڕێیته‌وه‌، ئه‌وه‌ باوكی مناڵته! ئه‌ویش وتی: ئایا فه‌رمانم پێ ئه‌كه‌ی؟ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه ‌وسلم) ‌فه‌رمووی: نه‌خێر، ته‌نها من تكای بۆ ده‌كه‌م. ئه‌ویش وتی: كه‌وابێ من ئه‌وم ناوێ. پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه ‌وسلم) به‌عه‌باسی وت: ئه‌ی عه‌باس سه‌رت سوڕنامێنێ له‌خۆشه‌ویستی موغیس بۆ بوره‌یره‌و له‌ڕق وكینه‌ی بوره‌یره‌ش بۆ موغیس؟)
ئه‌م ڕووداوه‌ سوننه‌تی پێغه‌مبه‌رمان له‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه‌، چۆن پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بڕیاری له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی وڕق و كینه‌ی ئه‌و دوو كه‌سه‌دا، هه‌رچه‌نده‌ خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی موغیس وای له‌پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)كرد به‌زه‌یی پیابێته‌وه‌و بچێ له‌بوره‌یره‌ى خێزانی وخۆشه‌ویستی تكای بۆ بكات. به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ڕقبوونه‌وه‌ی بوره‌یره‌شی به‌لاوه‌ سه‌یر بوو، بۆیه‌ بڕیاری له‌سه‌رداو زۆری لێ نه‌كردو فه‌رمانی به‌گه‌ڕانه‌‌وه‌ى‌ بۆلاى مێرده‌كه‌ی نه‌كرد،هه‌رچه‌نده‌ ئه‌گه‌ر فه‌رمانی پێ بكردایه‌ بێگومان به‌گوێی ده‌كرد.
“له‌ ڕاستیدا ئه‌و خه‌ڵكانه‌م زۆر به‌لاوه‌ سه‌یره‌ كه‌كچه‌كانیان به‌زۆر ئه‌ده‌ن به‌كه‌سانێك كه‌خۆشیان ناوێن وبه‌دڵیان نین، ئه‌م كاره‌ش زۆرجار په‌یوه‌ندیی به‌دینه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكوو هۆكاره‌كانی دنیایی وجاهیلین و زۆرجاریش گیروگرفت وكاری ناشه‌رعی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.”
وتراویشه‌ كه‌ هۆكاری به‌رده‌وام بوونی ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ نادرووسته‌ی نێوان قه‌یس وله‌یلا له‌به‌رئه‌وه‌ بووه‌ كه‌نه‌بوونه‌ته‌ هاوسه‌ری یه‌كتری، له‌وانه‌ش‌ بوو ئه‌گه‌ر ببوونایه‌ته‌ هاوسه‌ری یه‌كتر گیروگرفتیان چاره‌سه‌ر ببوایه‌‌و خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌یان له‌نێواندا دروست ببووایه‌.
كاتێك به‌له‌یلا یان وت: خۆشه‌ویستی تۆ بۆ قه‌یس زیاتره‌ یان خۆشه‌ویستی قه‌یس بۆ تۆ؟
له‌یلا وتی: خۆشه‌ویستی من بۆ ئه‌و.
وتیان: چۆن؟
وتی: له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی ئه‌و ئاشكرا بوو، به‌ڵام خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی من شارراوه‌ بوو، ئه‌مه‌ش ڕاستی بۆچوونه‌كه‌مان ده‌چه‌سپێنێ.
پێغه‌مبه‌ری خواش صلی الله‌ علیه‌و سلم خاتوو خه‌دیجه‌ی خێزانی زۆر خۆشده‌ویست، له‌و فه‌رمووده‌یه‌دا كه‌ئیمامی موسلیم ریوایه‌تی كردووه‌
پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌و سلم ئه‌فه‌رموێ: [وإني رزقت حبها]واته‌: پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله‌ علیه‌و سلم خۆشه‌ویستیی خاتوو خه‌دیجه‌ی وه‌ك ئه‌و رزقه‌ سه‌یركردووه‌ كه‌خوای گه‌وره‌ پێیداوه‌و رۆزی ژیانی له‌سه‌ره‌.
له‌ڕێگه‌ی هاوسه‌رگرتن وخێزانه‌وه‌ كۆمه‌ڵگه‌ خۆشه‌ویستی تێدا گه‌شه‌ ده‌كات ویه‌كگرتوو ئه‌بێ و‌گیانی خۆشه‌ویستی وبه‌زه‌یی تێدا بڵاوده‌بێته‌وه‌، خوای گه‌وره‌ش‌ ئه‌فه‌رموێ:{ومن اياته ان خلق لكم من انفسكم ازواجا لتسكنوا اليها وجعل بينكم مودة ورحمة ان في ذلك لايات لقوم يتفكرون}   {الروم:٢١} واته‌:(له به‌ڵگه‌كانی خوای گه‌وره‌یه‌ كه ‌له‌خۆتان، ئاوجوتی بۆ دروست كردوون، هه‌تا به‌هۆیانه‌وه‌ ئارام بن وئه‌وینی وسۆزی خستۆته‌ ناوتان، له‌مه‌دا به‌ڵگه‌ زۆرن بۆ كه‌سانێ كه‌به‌وردی سه‌رنج بده‌ن).
“هه‌رزه‌كار ئه‌بێ ئه‌وه‌ی بۆ ڕوونبكرێته‌وه‌ كه‌خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ ئه‌وه‌یه‌‌ به‌ هاوسه‌رگرتن كۆتایی بێت، “ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌ی یه‌كتریان خۆش ئه‌وێ ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌ماشای یه‌كتریان كردووه‌و ئیعجابیان به‌یه‌ك په‌یداكردووه‌ ئه‌وه‌ خۆشه‌ویستی نییه‌، یان ته‌نها له‌به‌ر رابواردنی كات یه‌كتریان خۆش ئه‌وێ وحساب بۆ دایك وباوك وخێزانه‌كانیان ناكه‌ن ئه‌وه‌ ئه‌بێ بۆیان ڕوون بكرێته‌وه‌ كه‌ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ناشه‌رعییه‌و تاوانكردنه‌.
ئه‌و كوڕو كچانه‌ی به‌و ‌شێوه‌ هه‌ڵه‌یه‌ یه‌كتریان خۆش ئه‌وێ، ئه‌وه‌ رێی ڕاستیان ونكردووه‌و په‌یوه‌ندی ناشه‌رعییان له‌گه‌ڵ یه‌كدا دروست كردووه‌، جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌و كاره‌یان تاوانه ‌وسزای دواڕۆژی به‌دوواوه‌یه‌، له‌دنیاشدا زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌بن چونكه‌ خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان ته‌نها خه‌یاڵه‌و خۆ ماندووكردنه‌و به‌ فیڕۆدانی كاته‌… ئه‌مه‌ش‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو زیانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كه‌به‌هۆی ئه‌و كاره‌یانه‌وه‌ خۆیان وكۆمه‌ڵگه‌ش تووشی ئه‌بن.
“پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی یه‌كتریان خۆش ئه‌وێ په‌یوه‌ندی ناشه‌رعی وبه‌په‌نهانی دروست نه‌كه‌ن، هه‌ركاتێك كوڕ كچێكی خۆشویست له‌ ده‌رگای ماڵی باوكی كچه‌كه‌ بداو داوای بكاو ژیانی هاوسه‌ری پێكه‌وه‌ بنێن”. با باوكان ودایكانیش ئه‌گه‌ر كوڕێك هاته‌ داوای كچه‌كه‌یان وئایین و ره‌وشتی كوڕه‌كه‌یان به‌ دڵ بوو، كچه‌كه‌شیان رازی له‌سه‌ر بوو ئه‌وا با بیانكه‌نه‌ هاوسه‌ری یه‌كتر چونكه‌ گه‌ر وانه‌كه‌ن ئه‌وا له‌كۆمه‌ڵگه‌دا ئاشوب و خراپه‌كاری په‌یدا ئه‌بێ. خوای گه‌وره‌ش ئه‌فه‌رموێ: (وانكحوا الايامى منكم والصالحين من عبادكم وامائكم ان يكونوا فقراء يغنهم الله من فضله والله واسع عليم)[النور : 32]. واته‌:[ئافره‌تی بێ مێردی خۆتان به‌شووبده‌ن، به‌نده‌ وكه‌نیزی هێژاشتان ژنیان بۆ بهێنن وبیانده‌ن به‌شوو، ئه‌گه‌ر هه‌ژاریش بن خوای گه‌وره‌ به‌فه‌زڵی خۆی دڵئاواییان ده‌كات، به‌خشینی خوای گه‌وره‌ش فراوانه‌و ئاگاداری به‌نده‌كانیه‌تی].
“هاوسه‌رگرتنی شه‌رعی ڕێگایه‌كی دروستی پاكوخاوێنه‌ بۆ ئه‌و پێویستییه‌ فیترییانه‌ی خوای گه‌وره‌ له‌مرۆڤدا خوڵقاندوویه‌تی‌، له‌به‌رئه‌وه‌ باچیتر به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئه‌م كاره‌ پیرۆزه‌دا دروست نه‌كه‌ین” و كار بۆ ئه‌وانه‌ ئاسان بكه‌ین كه‌ئه‌یانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی شه‌رعی خێزان دروست بكه‌ن، هه‌تا ژیان ساكارو ساده‌بێ وكۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی چیتر تووشی ئه‌و ده‌رده‌ كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ نه‌بێ كه‌ له‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئامۆژگاری و رێنمووییه‌كانی ئیسلامه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌، ئیمامی بوخاری وموسلیم ریوایه‌تیان كردووه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ژنی بۆ پیاوێك ماره‌ كرد به‌وه‌نده‌ی كه‌ قورئانی له‌به‌ر بووه‌، هه‌روه‌ها ئیمامی تیرمزی وئه‌حمه‌دو ئیبنوماجه‌ ریوایه‌تیان كردووه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ژنێكی له‌پیاوێكی تر ماره‌كرد له‌سه‌ر دوو نه‌عل، كه‌ بووه‌ ماره‌یی ژنه‌كه‌ی و پێی ڕازی بوو.
“له‌كۆتاییدا هاوسه‌رگرتن گرێبه‌ند وپه‌یمانی هاوبه‌شی درێژایی ته‌مه‌نه‌، پێویسته‌ تا كۆتاییی ژیان به‌رده‌وام بێت. بۆیه‌ ئه‌بێ له‌سه‌ر خۆشه‌ویستییه‌كی ڕاست و دروست دابمه‌زرێ، “نه‌ك هه‌ڵبژاردنی یه‌كتر له‌سه‌ر حه‌ز وسۆزی بێ بیركردنه‌وه‌ وله‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌ڵه‌كردن وپه‌له‌كردن بێت. چونكه‌ ئه‌و كاته‌ خێزانێكی بێبه‌ره‌كه‌ت وئه‌نجامه‌كه‌شی ته‌ڵاق ولێكجیابوونه‌وه‌ ئه‌بێ یان گیروگرفت وناكۆكی به‌رده‌وام ئه‌بێ.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته،‌ تكایه‌ ئه‌م په‌ڕتوكانه‌ سه‌یر بكه:
١ـ روضة الحبين ونزهة المشتاقين لابن قيم الجوزية رحمه الله.
٢ ـ تحفة العروس لمحمد مهدي الاستانبولي حفظه الله.
٣ ـ علم النفس الفسيولوجي للدكتور احمد عكاشة.
٤ ـ رسالة المتحابين للشباب للدكتور نظمي خليل ابو عطا.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سه‌رچاوه‌: موسوعة الأعجاز العلمي في القرآن و السنة.

 

سه‌رچاوه‌:

http://www.kurdzhin.net/forum.php/viewtopic.php?id=46541

Advertisements

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s